ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی مانگی گوڵان، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی سه‌قز كه ناسنامه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه به هۆكارێكی نادیار له‌به‌رده‌م زیندانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز ئه‌و هاووڵاتیه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ده‌گوازنه‌وه. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ناسناو و هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ست دا نییه.