ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، “له‌یلا پاشایی” له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی ژینا، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا.
به پێی زانیارییه‌كان، له‌یلا پاشایی هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز، به بیانووی به‌شداری له مه‌راسمی ڕێزگرتن له ڕۆژی هه‌شتی مارس له شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. پێشووتریش له لایه‌ن ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی سێ هاووڵاتی و چالاكی مافی ژن له شاره‌كانی سنه و دێولان به ناوه‌كانی “سوهه‌یلا مه‌تاعی، سۆما محه‌ممه‌د ڕه‌زایی و بارانی ساعدی” ڕاگه‌یندرابوو و به‌م شێوه‌یه ژماره‌ی ژنانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و به تۆمه‌تی به‌شداری له مه‌راسمه‌كانی ڕۆژی هه‌شتی مارس بۆ ٤ كس به‌رز بووه‌ته‌وه.