ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، ڕۆژنامه‌نووسێكی خه‌ڵكی ئیلام به ناوی “ئیره‌ج مۆقه‌ده‌م” و چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوه‌كانی “ڕه‌حیم عه‌لیزاده”، “محه‌ممه‌د قادرپوور”، “ڕه‌حمان قادری” و “ناسر بایه‌زیدی” و هه‌روه‌ها سه‌ربازێكی خه‌ڵكی شاری شنۆ به ناوی “محه‌ممه‌د سدیق عه‌زیزی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئیره‌ج مه‌قه‌ده‌م” سه‌رپه‌ره‌شتی میدیای “هه‌زار پیشه”ی شاری ئیلامه و به دوای سكاڵای پترۆشیمی ئیلام له‌و ڕۆژنامه نووسه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. هه‌روه‌ها “محه‌ممه‌د سدیق عه‌زیزی” كۆڕی زیندانی سیاسی “لۆقمان عه‌زیزی”یه كه پێشتر له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم حۆكمی ١٦ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پابوو و كۆڕه‌كه‌ی له تاران سه‌رباز بووه و له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. له لایه‌كی دیكه‌وه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و چوار هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی پیرانشار له‌به‌رده‌ستا نییه.