به پێی هه‌واڵێكه به ده‌ستمانگه‌یشتووه، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی مانگی خاکەلێوە، ٦ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “ڕەزا ئیسلام‌دوست”، “سامان ڕەسوڵزادە”، “سەنعان ڕەسوڵزادە”، “دیاکۆ خەلیلی”، “ئەشکان شکاک” و “سینا ئاقازادە” خەڵکی شارۆچكه‌ی “نەلۆس”ی سه‌ر به شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم به شێوه‌یه‌كی نایاسایی هێرشیان بردووەتە سەر ماڵی ئەو ٦ هاووڵاتییە و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردن، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شنۆیان كردون. به پێی زانیارییه‌كان، “سینا ئاقازادە” پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کراوه به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی دیكه له‌به‌رده‌ستا نییه.