ڕۆژی هه‌ینی ٣ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی ئه‌راك به ناوی “محه‌ممه‌د سوڵتانی“، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه، له یه‌كێك له شه‌قامه‌كان به توندوتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعات كراوه.
ناوبراو پێشووتر له ڕێكه‌وتی ١٤ی گه‌لاوێژی ساڵی ڕابردوو، به‌دوای به‌شداری له مه‌راسمێك له سه‌ر گڵكۆی نه‌مر “مێهرشاد شه‌هیدی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئه‌راك كرابوو. پاش تێپه‌ڕبوونی مانگێك له دۆسیه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ٧ كه‌سی دیكه، حوكمی شه‌ش ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.