ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ٢١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، “ئه‌نیسا فه‌نائیان” شارومه‌ندی به‌هائی دانیشتووی شاری سمنان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به بۆنه‌ی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی ٧ ساڵ زیندان كه به سه‌ریدا سه‌پێندراوه، له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٣٠ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢ به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٧ ڕۆژ لێپرسینه‌وه به دانانی بارمته‌ی یه‌ك ملیاردی به شێوازێكی كاتی ئازاد كرابوو. ئه‌و شارومه‌نده به‌هائییه له لایه‌ن لقی ٧ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی سمنانه‌وه به تۆمه‌تی “رێكخستنی گروپ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم“، حوكمی ٧ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.