ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه، پۆلیسى دەوڵەتى تورکیا لەشارى “ئامەد” هێرشیکردە سەر چەندین ماڵ و ژمارەیەک ڕۆژنامەنوسی به ناوه‌كانی “قه‌دری حه‌سه‌ن” و “عه‌لی كۆچه‌ر” هه‌روها به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژنامه‌ی “خۆبوون”یده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی شاری “ئامه‌د” به فه‌رمانی دادستانی ئه‌و شاره هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ده‌فته‌ر و ماڵی ڕۆژنامه‌نووسان و پاشده‌ستبه‌سه‌ر كردنڕاگوێزی گرتووخانه‌ی پۆلیسی ئه‌و شاره‌ی كردوون. به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی توركیا، ده‌زگای قه‌زایی توركیا حۆكمی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی بۆ ٥٧ چالاكی سیاسی و ڕۆژنامه‌نووس ده‌ركردووه و له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووش ٩٦ كه‌سی دیكه له ١٣ ئۆستانی توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.