کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سێ چالاكوانی مه‌ده‌نی له‌ شاره‌كانی كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سێ چالاكۆانی مه‌ده‌نی له‌ شاره‌كانی كوردستان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، سێ چالاكوانی مه‌ده‌نی له‌ شاره‌كانی “سنه‌، دیوانده‌ره‌،بانه‌” له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆینیكی نادیار ڕاگۆیزران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و سێ به‌ندكراوه‌ بریتیه‌ له‌، “ئیسماعیل به‌رخوردار”، “كۆرش عه‌بدی” و “شه‌هرام قادر پوور” به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆینیكی نادیار راگوێزران. جێگایی ئاماژه‌یه‌ كه‌ تا به‌ ئیستا هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو و شۆینی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نیه‌.