ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی خه‌رمانان، سێ هاووڵایه‌تی له شاره‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ناسنامه‌ی ئه‌و چه‌ند به‌ندكراوه بریتیه له “كیانووش چراغی” ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ، “ئه‌حمه‌د ته‌كلیفی” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ خه‌ڵكی شاری ئێلام، “فه‌رزاد شێری” خه‌ڵكی دیوانده‌ره، له ڕۆژی رابردوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. جێگایی ئاماژه‌یه كه تا به ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان و شۆینی ڕاگیرانیان له به‌رده‌ستدا نیه.