له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو چالاكی سیاسی خه‌ڵكی نه‌وشه‌هری مازه‌نده‌ران به ناوه‌كانی “مێهدی سه‌یفی” و “مه‌یسه‌م غوڵامی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده حكوومه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مێهدی سه‌یفی” و “مه‌یسه‌م غوڵامی” پێشتریش پێشینه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و محاكمه له ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی مازه‌نده‌رانیان هه‌یه. “مێهدی سه‌یفی” ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی له‌كاتی به‌زاندنی سنووری “سه‌رڤ” له پارێزگای ورمێ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی زیندانی ئێڤین كرا. ناوبراو پاش ماوه‌یه‌ك به‌ندكران به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرابوو.