به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، “خه‌بات دێهدار” خه‌ڵكی شاری سنه و “محەممەد سەلیمی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی زانیارییه‌كان، “خه‌بات دێهدار” له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. له لایه‌كی دیكه‌وه به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه سه‌قزیه، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ناوبراویان لە شوێنی کارەکەی خۆی كه کارگەیه‌كی ساز کردنی دەرگا و په‌نجه‌ره‌ی (ی‌و.پی.وی.سی)یه بە شێوه‌ی نایاسایی دەستبەسەر کردووە. جێی ئاماژه‌یه كه تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو هاووڵاتییهلەبەر دەست دا نییە.