له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خەڵکی ئاوایی “ڕەشانلوو”ی سەر بە شاری “قوچان” بەناوەکانی “حەسەن یەزدانی” و “جەلال خاکسار” لەلایەن هێزەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو دوو هاووڵاتییه له هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی كرێكاری بوون و پاش گه‌ڕانه‌ویان بۆ ئێران له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به شێوه‌ی نایاسایی دەستبەسەر کراون. جێگای ئاماژه‌یه كه تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتییانه له‌به‌رده‌ستا نییه.