ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له شاره‌كانی جیاوازه‌كانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتیانی بێ پێناسه‌ی به‌لووچ له‌و ئۆستانه ده‌ستپێكردووه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، هێزه‌كانی ڕژیم له شاره‌كانی “كه‌شاوه‌رز و زیبا شه‌هر” و به توندوتیژیه‌وه له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره، هاووڵاتیانی بێ پێناسه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كان كراون و مه‌ترسی هه‌نارده كردنیان بۆ ئه‌فغانستان و پاكستان له سه‌ریان هه‌یه. جێگای ئاماژه‌یه له ساڵانی ڕابردوو و پاش ناڕه‌زایه‌تییه به‌ربڵاوه‌كان له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به سه‌دان كه‌سی به بیانووی نه‌بوونی پێناسه، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ وڵاتانی دیكه دیپۆرت كراون.