له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خوێندكارێكی زانكۆی گونبه‌دی كاڤووس به‌ناوی “دانیال قزلجایی”، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوی “لوقمان باباخانی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كوڕه ته‌مه‌ن ١٧ ساڵه‌كه‌ی، موعه‌لیمیكی خه‌ڵكی بۆجنۆرد و دانیشتووی ساری به‌ناوی “هادی حه‌كیم شه‌فائیی”، لاوێكی خه‌ڵكی ئابدانان به‌ناوی “زه‌هرا ئه‌حمه‌دی ڕاد”، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی ته‌نگیسه‌ری سنه به‌ناوی “شۆڕش ئیبراهیمی” و هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی میرائاوی بۆكان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.