شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٨ی به‌فرانبار، هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “هه‌ژار ئه‌حمه‌دی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له گوندی “ناچیت” ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هه‌ڵیانكۆتاوه‌ته سه‌ر ماڵی “هه‌ژار ئه‌حمه‌دی” له گوندی ناچیت و وێڕای پشكنینی ماڵی ئه‌و هاووڵاتیه، ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستیان به‌سه‌ر مۆبایلی هاوژین و كچه‌كه‌یدا گرتووه. شایانی باسه كه هێشتا هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و شارومه‌نده ڕوون نییه.