ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه، دوو په‌نابه‌ری خه‌ڵكی كامیاران به‌ناوه‌كانی “شه‌وگار محه‌ممه‌دی” و “حسێن منبه‌ری” كه به‌هۆی گۆشاره‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه ناچار به هه‌ڵهاتن بۆ توركیا ببوون، له‌لایه‌ن پولیسی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو چالاكه سیاسیه پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ڕاگوێزی كه‌مپی په‌نابه‌رانی “مۆغڵا” له نزیك شاری “ئیزمیر” كراون. هه‌ر چه‌ند ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ چه‌ندین جار سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌و دوو هاووڵاتیه نامه‌یان بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا نووسیوه به‌ڵام مه‌ترسی ردیپورتكردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌یان به ئێران له ئارادایه. شایانی باسه كه “شه‌وگار محه‌ممه‌دی” نه‌خۆشه و ئێستا باری ته‌ندرووستی تێك چووه و داوا له ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن بچن به هانایانه‌وه.