کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی 27 هاووڵاتی دیكه‌ له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، 27 هاووڵاتی لاوی دیكه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ شاری گێڵانغه‌ربكه‌ژاڵ وه‌ته‌ن پوورخوێندكاری زانكۆی كرماشان، له‌شاری تارانپوویا مه‌زڵوومیخوێندكاری زانكۆی خواڕه‌زمی،بێهام چگینیخوێندكاری یاسای زانكۆی تاران، له‌شاری ئابدانان چوار كه‌س به‌ناوه‌كانیعه‌لی سوله‌یمانی،ئیسماعیل باویر،ماشاڵڵه حه‌ق نژادومه‌حموود بازدار، له‌ شاری ئیلام و دڕه‌شار دوو كه‌س به‌ناوه‌كانیفه‌رزانه سه‌یدیومحه‌ممه‌د زه‌ینی وه‌ند، له‌شاری تاران ده‌هێنه‌رێكی كوردی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ناویپه‌یام حسێنی، له‌ گوندی باڵۆی ورمێ شه‌ش كه‌س به‌ناوه‌كانیشۆڕش ئیسلام سه‌كانی،نیهاد میرزایی،مێهرداد ئیبراهیمی،په‌یمان ئیبراهیمی،كامران مه‌نسووریوداریووش خه‌یری، له‌ شاری دێولان دوو لاو به‌ناوه‌كانیسارۆ مورادیوسۆران موباره‌كی، له‌شاری جوانڕۆ دوو مێرمنداڵ به‌ ناوه‌كانیئامانج قاسمیكه‌ به‌ سه‌ختی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه كراوه‌ وسۆران عه‌زیزی، له‌شاری مه‌ریوانجه‌لیل ئه‌حمه‌دیكه‌ به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌ و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره‌، له‌شاری سنه‌ دوو لاوی خه‌ڵكی گوندی نییه‌ر به‌ناوه‌كانیڕامیار مینبه‌ریوفه‌رید مینبه‌ری، له‌ شاری سه‌قز دوو لاو به‌ ناوه‌كانیدیار ئازمووده‌ومحه‌ممه‌د محه‌ممه‌دزاده‌وحسێن كه‌ره‌میخوێندكاری زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ دستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی کرێکارانی زه‌وب ئاهه‌نی ئێسفەهان 

-

خۆپیشاندانی كرێكارانی شێركه‌تی سه‌نعه‌تی ته‌ولیدی

-

درێژه‌ی بوردۆمانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌

-

دۆزینه‌وه‌ی تەرمی سێ کەس له‌ ئیستەنبووڵ

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٤ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

ئەگەری لەسێدارەدانی مەجید ڕەزا ڕەهنەوه‌رد

-