ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی به‌فرانبار، 15 هاووڵای دیكه‌ی خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زیندانییه‌كی پێشووی سیاسی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی “ڕه‌زا ڕه‌مه‌زان زاده”، لاوێكی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج به‌ناوی “نیلووفه‌ر كوردونی”، پێنج هاووڵاتی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوه‌كانی “مه‌سعوود دارسه‌نج”، “ته‌وفێق ڕه‌سووڵیان”، “عه‌لی و وه‌لی گوڵ محه‌ممه‌دیان”و “سامان مه‌نگۆڕ”، لاوێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌ناوی “موسعه‌ب خدری”، خوێندكارێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوی “فه‌رید په‌ژووهی”، دوو ئه‌ندامی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی بیجاڕ به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌دعه‌لی عه‌ره‌بی” و “محه‌ممه‌د فه‌رزان”، لاوێكی خه‌ڵكی ئابدانان به‌ناوی “عه‌نایه‌ت باسره”، ئه‌ندامێكی كومه‌ڵی خێرخوازی “ئیمام عه‌لی” به‌ناوی “مه‌حیا واحدی”، خوێندكارێكی زانكۆی فه‌رهه‌نگیانی ساری به‌ناوی “محه‌ممه‌دمێهدی په‌ناهیان” و ڕۆژنامه‌وانێكی خه‌ڵكی یه‌زد به‌ناوی “حسێن یه‌زدی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.