له ڕۆژانی ڕابردوودا، “گرێتا تۆنبێرگ” چالاكی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی سوید كه له كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی ژینگه له شاری له‌نده‌نی به‌ریتانیا به‌شداری كردبوو، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به پێشلكردنی ماده‌ی ١٤ی فه‌رمانی پۆلیس تۆمه‌تبار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه دانیشتنی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانیاری وزه به به‌شداری به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ته نه‌وتییه‌كانی جیان له هۆتێل “ئینتركۆنتیننتاڵ”ی له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو، هاوكات لایه‌نگرانی ژینگه له‌به‌ره‌ده‌م ئه‌و هۆتێله كۆبوونه‌وه و “گرێتا تۆنبێرگ” چالاكوانی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی سویدیش تێدا به‌شداری كرد، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ر خۆپێشانده‌ران و گرێتایان هاوڕێ له‌گه‌ڵ ٢٦ كه‌سی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و چالاكه ژینگه‌ییه ڕایگه‌یاندبوو كه له ناڕه‌زایه‌تی به كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین مان ده‌گرێت.