“خۆسره‌و عه‌لیكوردی” پارێزه‌ری دادگوسته‌ری ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی ڕه‌زبه‌ر له ماڵپه‌ڕی شه‌خسی خۆیدا ڕایگه‌یاند: سێ كه‌س له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی “فاتمه سپێهری” به‌ندكراوی سیاسی به‌سته‌ریكراو له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری مه‌شهه‌د، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌وته‌ی “خۆسره‌و عه‌لیكوردی”، “محه‌ممه‌دحسێن و حسێن سپێهری” و هه‌روه‌ها “حه‌میده موعین”، دوو برا و كچی “فاتمه سپێهری” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. “فاتمه سپێهری” به‌ندكراوی سیاسی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی له واژۆكارانی به‌یانیه‌ی ١٤ كه‌سی بۆ ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی عه‌لی خامنه‌ییه و ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندرووستی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا، ناوبراو له كاتی گواستنه‌وه‌یدا ڕایگه‌یاند: تا ڕووخاندنی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی ناوه‌ستین.