له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕۆژنامه‌وانێك به‌ناوی “سه‌عید سه‌یف عه‌لی” كه به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ری “دیده‌بان”نه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
“عه‌سه‌ل سه‌یف عه‌لی” هاژینی “سه‌عید سه‌یف عه‌لی” به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی “دیده‌بان” ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی خاكه‌لێوه به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ په‌روه‌نده‌كه‌ی سه‌ردانی دادسه‌رای كردووه به‌ڵام له‌وێ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه “سه‌عید سه‌یف عه‌لی” له ڕێكه‌وتی ١٧ی به‌فرانباری ١٤٠١ و هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ڕۆژنامه‌وانان بانگهێشتی دادسه‌رای ئێڤین كرا و له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش هه‌شت ڕۆژ به‌دانانی بارمته ئازاد كرابوو. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا ڕۆژی ڕابردوو “مه‌هسا ئه‌حمه‌دی” نامزه‌دی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “حامد سه‌له‌حشوور” له شاری ئیزه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندرا و بۆ شوێنكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه.