“هانیه ڕه‌حیم پور” هه‌واڵنێری ڕۆژنامه‌ی جه‌وان له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به بیانووی بێڕێزی به مه‌راسمی قاسم سوله‌یمانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پاش به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ساڵوه‌گه‌ڕی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی له كرمان و هێرشی تیرۆریستی داعش كه بووه هۆی كوژرانی ٩٥ كه‌س و برینداربوونی ده‌یان كه‌سی دیكه، “هانیه ڕه‌حیم پور” ڕه‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵات گرتبوو، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێنداروه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه كه تا به ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی ٣٥ كه‌س به‌هۆی بڵاوكردنی بابه‌ت له‌سه‌ر مه‌راسمه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.