ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “مه‌نیژه مۆئه‌زن” ڕۆژنامه‌نووسی خه‌ڵكی تاران به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “مه‌نیژه مۆئه‌زن” له‌گه‌ڵ میدیاكانی “ئێكۆ ئێران” و حه‌وته‌نامه‌ی “تیجاره‌تی فه‌ردا” هاوكاری كردووه. ناوبراو له بواری ئابووری نێوده‌وڵه‌تی چالاكه و چه‌ندین وتۆوێژی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كان له میدیاكاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه. هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه و شوێنی ڕاگیرانی هێشتا ڕوون نییه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.