کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار چالاكی مه‌ده‌نی له‌ پیرانشار و گێڵانغه‌رب

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار چالاكی مه‌ده‌نی له‌ پیرانشار و گێڵانغه‌رب

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٥ی خه‌رمانان، سێ چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ ناوه‌كانی “سه‌عدوون شه‌ریفی”، “سوله‌یمان چووپانی” و “وه‌حید ئه‌بووبه‌كری” و چالاكێكی سنفی موعه‌لیمانی گێڵانغه‌رب به‌ ناوی “لوتفۆڵڵا په‌رویز” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ت له‌ پیرانشار به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی “وه‌حید ئه‌بووبه‌كری”، “سه‌عدوون شه‌ریفی” و “سوله‌یمانی چووپانی” و هه‌ر سێ كه‌سه‌كه‌یان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، مه‌ئموورانی ئیتلاعاتی سپای گێڵانغه‌رب به‌ كاتی شه‌و هێرشیان برووده‌ته‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی چالاكێكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئه‌و شاره‌ به‌ ناوی “لوتفۆڵڵا په‌رویز” و سه‌ره‌ڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌، ده‌ستیان به‌ سه‌ر مۆبایل و له‌ب تاپی خۆی و هاوژینه‌كه‌ی گرتووه‌ و ناوبراویان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه‌.