له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیان و دوو چالاكی خوێندكاری له شاره‌كانی نه‌وشه‌هر، مه‌شهه‌د، تاران و ته‌ورێز له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مێحراب فه‌رساد موختاری” موعه‌لیمی قوتابخانه له شاری چالووس به‌یانی چوارشه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانان، له ماڵه‌كه‌ی خۆی دا له شارستانی نه‌وشه‌هر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. هه‌روه‌ها “مێهدی شه‌یبانی” موعه‌لیمی “ئه‌بۆلفه‌زل ئادینه‌زاده” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له شاری مشهه‌د، له‌كاتی به‌شداری له مه‌راسمی ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی ئه‌بۆلفه‌زل، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: “ئامیتا پاویر” و “عه‌لی ڕه‌زه‌وی” خوێندكارانی زانكۆكانی ئازه‌ربایجان و خواجه‌نه‌سیر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و دوو چالاكه سنفیه ساڵی ڕابردووش ده‌ستبه‌سه‌ر و به دانانی بارمته ئازاد كرابوون.