له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتی به ناوه‌كانی “سۆران بنگینی” و “شه‌هرام ئیبراهیمی” خه‌ڵكی گوندی “كانی ڕه‌ش”ی سه‌ر به شاری شنۆ، “عرفان مه‌حموودی” خه‌ڵكی پیرانشار، “مه‌تین حه‌سه‌نی” خه‌ڵكی بۆكان و “فه‌خره‌دین كه‌ریم پور” خه‌ڵكی بانه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شنۆ به ناوه‌كانی “سۆران بەنگینی” و “شەهرام ئیبراهیمی” هه‌ردوو ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ، به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراون و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان بێ ئاكام بووه. ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی به‌فرانبار، گه‌نجێكی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی “عرفان مه‌حموودی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی “فه‌خره‌دین كه‌ریم پور” له شوێنی كاره‌كه‌ی له نێو بازاڕی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. بریندارێكی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له شاری بۆكان كه چاوێكی له‌ده‌ست داوه، به بیانووی سه‌ردانكردنی مه‌زاری “یه‌لدا ئاقافه‌زلی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا و بڵاوكردنی بابه‌تێك به‌م مه‌زموونه: “ئه‌گه‌ر بڕیاره هه‌موو شتێكم فیدا بكه‌م، ئه‌بێ له جوانترین ڕێگا واته ئازادی بێت”، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ناوبراو پێشتریش سه‌ردانی مه‌زاری “ژینا ئه‌مینی” كردبوو و نووسیبوو: “خۆشكه جوانه‌كه‌م، ژینای ئازیزیم، ناوی تۆ بووه به ڕه‌مزی ئازادی، ئه‌م ئازادییه به ناوی تۆ ده‌ستپێده‌كات و به ناوی تۆش ته‌واو ئه‌بێت”.