له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتی به ناوه‌كانی “تاهر ئه‌مانی” خه‌ڵكی بۆكان، “شاهۆ عه‌زیزی” خه‌ڵكی سه‌قز، “كیانووش چراغی” خه‌ڵكی دێهلۆڕان و “حسێن سه‌نگین ئابادی” خه‌ڵكی قوروه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی ڕه‌زبه‌ر، “تاهر ئه‌مانی” شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی بۆكان له هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی هه‌مان مانگ، “شاهۆ عه‌زیزی” هاووڵاتی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵی خه‌ڵكی سه‌قز و كرێكاری نانه‌واخانه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندرا و چاره‌نووسی نادیاره. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه “كیانووش چراغی” هاووڵاتی خه‌ڵكی دێهلۆڕان له هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به لێدان و توندووتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ڕۆژی سێشه‌ممه “حسێن سه‌نگین ئابادی” لاوی خه‌ڵكی قوروه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.