ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژ، دوو خوۆشكی خوێندكاری خه‌ڵكی سنه به ناوه‌كانی ” زریان و زیلان مه‌ڵایی” و وه‌رزشوانێكی خه‌ڵكی شاباد به ناوی “سه‌جاد محه‌ممه‌دی عالیبه‌ری”، هه‌روه‌ها چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی تاران به ناوی “دونیا حسێنی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی شاری سنه هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “زریان و زیلان مه‌ڵایی” له گه‌ڕه‌كی ١٧ی شه‌هریوه‌ر(فه‌ره‌ح)ی سنه و ئه‌و دوو خوێندكاره‌ی زانكۆی فه‌نی سنه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “سه‌جاد محه‌ممه‌دی عالیبه‌ری” پاڵه‌وانی زۆرانبازی و ئەندامی بەڕیوەبەرایەتیی ئاگرکوژێنەوەی شاباد، بە تۆمەتی “ڕەخنەگرتن لە بەرنوێژ”ی فەرمیی ئه‌و شاره، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. هه‌روه‌ها “دونیا حسێنی” چالاكی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له شاری تاران به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌شێك له كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانی زه‌وت كرا.