کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار هاووڵاتی له‌ نه‌غه‌ده‌ و مه‌ریوان

4 1 23

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی به‌فرانبار، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده‌ به‌ ناوه‌كانی “مه‌سعوود مه‌حموودپور”، “محه‌ممه‌دتاهر ئێلیاسی” و “ئه‌یووب ئارمه‌ند” و شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ ناوی “كاوان كه‌سرایی” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ شارومه‌نده‌ی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده‌ به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی كاوان كه‌سرایی  و ناوبراویان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.