کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار هاووڵاتی له‌ شاری شنۆ

ڕۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ ١١و ١٢ی گوڵان، چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی شنۆ به‌ ناوه‌كانی “هادی لاوه‌”، “جه‌عفه‌ر ڕه‌سووڵی”، “محه‌ممه‌د سۆڵتانپور” خه‌ڵكی “دێ شه‌مس” و “غه‌فوور شێخ محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “عه‌لی ئاباد” له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ماڵی “هادی لاوه‌”ی هونه‌رمه‌ند، “جه‌عفه‌ر ڕه‌سووڵی”،”محه‌ممه‌د سوڵتانپور” و “غه‌فوور شێخ محه‌ممه‌دی” و هه‌ر چوار كه‌سه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و چوار شارومه‌نده‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و تاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهدی وه‌لیزاده‌” له‌ مه‌ریوان

-

له‌سه‌ركارده‌ركردنی دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمان له‌ مه‌ریوان

-

دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین

-

چوونه سه‌ر لوتكەی چیای ئێڤێرێست له لایه‌ن کوردێک

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ شارومه‌ند خه‌ڵكی گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان

-