ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی به‌فرانبار، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ر گه‌ڕه‌كی مه‌جدیه له شاری زاهدان و وێڕای ته‌قه‌ی هه‌وایی، چوار مێرمنداڵیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ناسناوی ئه‌و چوار مێرمنداڵه و هۆكاری به‌ندكرانیان هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام هه‌موویان ماتۆڕسه‌وار و ته‌مه‌نیان كه‌متر له ٢٠ ساڵ بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ١٤ و ١٥ی به‌فرانبار، دوو شارومه‌ندی دیكه‌ی به‌لووچ به ناوه‌كانی “عه‌بدۆلكه‌ریم موسته‌فایی” خه‌ڵكی سه‌راوان و “ئه‌ڵڵاداد سه‌نجه‌رزهی” خه‌ڵكی ئێرانشار، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.