ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری تالش به ناوی “ڕه‌حمان زه‌حمه‌تكش” و سی خوێندكاری كچی زانكۆی ئه‌میركه‌بیر له شاری تاران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ڕه‌حمان زه‌حمه‌تكش” به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای شارستانی تالش، له ماڵی باوكی له گوندی “خه‌رجه‌گیل” ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی له‌ه‌رده‌ستدا نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سێ خوێندكاری كچی زانكۆی ئه‌میركه‌بیری تاران، ڕۆژی ڕابردوو به بیانووی ڕه‌چاونه‌كردنی یاسای حیجاب له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كروان و ناسناو و چاره‌نووسیان نادیاره.