ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵور، چوار ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی ڕاوێژكاری یارسان به ناوه‌كانی “سه‌یدئه‌مین عه‌باسی”، “خه‌یرۆڵڵا حه‌قجوویان”، “پاكزاد تاهری” و “نه‌وشاد تاهری” له بازگه‌ی پشكنینی پاتاق له ١٥ كیلۆمتری شاری سه‌رپۆلی زه‌هاو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵی ڕاوێژكاری یارسان، “سه‌یدئه‌مین عه‌باسی”، “خه‌یرۆڵڵا حه‌قجوویان”، “پاكزاد تاهری” و “نه‌وشاد تاهری”، به‌یانی هه‌ینی له شاری سه‌حنه‌وه به‌ره‌و كرماشان و به مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ “سیاوه‌ش حه‌یاتی” وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ڕاوێژكاری یارسان و ده‌بیری به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد له شاری قه‌سری شیرین ده‌چوون، به‌ڵام له كاتی گه‌ڕانه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندراون. تاكاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵ هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و چوار چالاكه مه‌ده‌نییه له‌به‌رده‌ستدا نییه.