ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی خه‌رمانان و یه‌ك ڕۆژ پێش ساڵوه‌گه‌ڕی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی”، ٨ چالاكی مه‌ده‌نی و سنفی له شاره‌كانی دیوانده‌ره، سه‌قز و مهاباد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “ده‌ره‌گاوان”ی سه‌ر به شاری دیوانده‌ره به ناوه‌كانی “ئارمان و عابد مورادی” و هه‌روه‌ها “خوسره‌و فه‌تحی” كوڕی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “حه‌بیبۆڵڵا فه‌تحی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندران. له شاری سه‌قز دوو چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیان به ناوه‌كانی “عزیز مه‌رزی” و “ئه‌مین مینایی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره. هه‌روه‌ها ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی “هیوای زانست” له سه‌قز به ناوی “ئازاد ئه‌مینی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له شاری مهاباد دوو شارۆمه‌ندیان به ناوه‌كانی “ئه‌شكان فه‌هیم” و “ڕه‌زا ئه‌ندیشه” ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.