کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانه‌و له‌ چه‌ند شاری ئێران

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانه‌و له‌

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، جان محه‌مه‌د ناروونی، خه‌ڵكی شاری خاش، عەباس لاسانی، چالاکوانی خه‌ڵكی ئه‌رده‌بیل و سێ هاووڵاتی بەلووچ له‌ شاره‌كانی كرمان، زاهدان و ڕاسك له‌لا‌یه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٨ی خه‌رمانان ١٤٠٣، جان محەمەد ناروونی لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی کرمانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوه‌. له‌ شاری ئه‌رده‌بیل، عەباس لاسانی بۆ جاری دووهه‌م لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كرا. هه‌روه‌ها، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خه‌رمانان، ئیدارەی ئیتلاعاتی زاهدان هەڵیانکوتایە سەر دوکانێکی میکانیکی و سێ كه‌سیان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه‌ ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه‌ له‌: ئێدریس ڕیگی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و “مێهرۆڵڵا خه‌رووت” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ. ڕۆژی شه‌ممه‌ش، مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی شارستانی ڕاسه‌ك به‌ ناوی “حێسام دۆرزاده‌ی ناز”، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئینتزامییه‌كانه‌وه‌ ڕفێندرا.