ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی خاكه‌لێوه، هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق فه‌رمانده‌یه‌ك و چه‌ند ئه‌ندامی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیان به ئاڵای داعش و ته‌قه‌مه‌نی له ئوستانی دیاله ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق، له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه له به‌شی ئه‌منیه‌تی ئه‌و گرووپه كار ده‌كات و چه‌ند چه‌كداری دیكه‌ی ئه‌ندامیان به ئاڵای داعش، ماده‌ی ته‌قه‌مه‌نی بۆ بۆمب گوزاری، كابل و چه‌ندین جۆر چه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و ئێستا له ژێر لێپرسینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌دان.