کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند ئه‌ندامی حه‌شدی شه‌عبی به‌ ئاڵای داعشه‌وه‌ له‌ دیاله‌

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند ئه‌ندامی حه‌شدی شه‌عبی به‌ ئاڵای داعشه‌وه‌

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی خاكه‌لێوه‌، هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق فه‌رمانده‌یه‌ك و چه‌ند ئه‌ندامی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیان به‌ ئاڵای داعش و ته‌قه‌مه‌نی له‌ ئوستانی دیاله‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق، له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ له‌ به‌شی ئه‌منیه‌تی ئه‌و گرووپه‌ كار ده‌كات و چه‌ند چه‌كداری دیكه‌ی ئه‌ندامیان به‌ ئاڵای داعش، ماده‌ی ته‌قه‌مه‌نی بۆ بۆمب گوزاری، كابل و چه‌ندین جۆر چه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ و ئێستا له‌ ژێر لێپرسینه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌دان.