ده‌زگای هه‌واڵنێری ته‌سنیم ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی قوم كۆمه‌ڵێك ژنیان به تۆمه‌تی “ڕه‌واجه‌دانی بێ حیجابی و ناردنی وێنه و فیلم بۆ میدیاكانی دژبه‌ری ڕژیم”، هه‌روه‌ها “پێشێلكردنی عیفه‌تی گشتی” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
ئه‌و ده‌زگا هه‌واڵنێریه به‌بێ ئاماژه‌دان به ڕێژه و ناسناوی شارومه‌ندانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و نووسیویه: ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌دوای ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵی ١٤٠١، حیجابی ئیسلامیان تۆڕ داوه و له نێو شاری قۆم دا یاسای شه‌رعیان پێشێل كردووه، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه شناسایی و ڕاده‌ستی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان كراون و له سێ بۆ یه‌ك ساڵ زیندانیان مه‌حكووم ده‌كرێن. شایانی باسه كه ده‌زگای هه‌واڵنێری ته‌سنیم ئیعترافی ئیجباری ژماره‌یێك له ژنانی بڵاو كردۆته‌وه و ئیدعای كردووه كه ئه‌و كه‌سانه به ئه‌نقه‌ست یاسا شه‌رعیه‌كانیان ێێشێل و له‌گه‌ڵ میدیاكانی دژبه‌ری ڕژیم هاوكاریان كردووه.