له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سنه به ناوی “به‌یان فه‌ره‌جۆڵڵاهی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هه‌روه‌ها دوو مێرمنداڵ به ناوه‌كانی “موحسین شابۆیی” ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ و خه‌ڵكی شنۆ و “ئه‌بوزه‌ر ڕیگی” ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ و خه‌ڵكی خاش له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی دووشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، “به‌یان فه‌ره‌جۆڵڵاهی” له هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سنه بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له شاری شنۆ مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵی خه‌ڵكی گوندی “شاهوانه” به ناوی “موحسین شابۆیی” ڕفاندووه و چاره‌نووسی نادیاره. جێگای ئاماژه‌یه كه “ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی پووشپه‌ڕ “سیامه‌ند شابۆیی” مامۆی “موحسین شابۆیی” له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه له هه‌ولێر تیرۆر كرا. له شاری خاش هێزه‌كانی سپای پاسداران هێرشیان كرده سه‌ر مه‌دره‌سه‌ی دینی ئه‌و شاره و منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵیان به ناوی “ئه‌بوزه‌ر ڕیگی” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه.