ڕۆژی شەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی “سامان محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سامان محه‌ممه‌دی” دوو حه‌فته له‌وه‌به‌ریش بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێكرابوو. ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی قه‌رارگای شارامفه‌ری سنه كراوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كه‌یانن.