ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ، “سۆران جەهانی”، تەنزنووس و چالاکی ڕاگەیاندن لە شاری مەریوان لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
“سۆران جەهانی”، چالاکوانی تۆڕی کۆمەڵایەتی و تەنزنووسی خەڵکی شاری مەریوان، ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازادکرا به‌ڵام، دەست بەسەر مۆبایل و هه‌ندێك له كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كه‌ی دا گیرا.