ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی به‌فرانبار، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی شه‌هریاری سه‌ر به پارێزگای تاران به ناوی كاوه ئه‌میری پاش بانگ‌كران بۆ پۆلیسی ئه‌منیه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
كاوه ئه‌میری كۆتایه‌كانی مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی شه‌هریار به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به هه‌شت مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا. ناوبراو له ڕێكه‌وت ١٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و مانگی گوڵانی ١٤٠٣ ئازاد كرا. هۆكاری بانگ‌كران و ڕفاندنی ڕۆژی ڕابردووی كاوه ئه‌میری هێشتا ڕوون نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێ ئاكام بووه.