کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ شاری مهاباد

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ شاری مهاباد 1

“زه‌هرا نه‌بی زاده‌” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مهاباد، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی جۆزه‌ردان، پاش بانگكران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ورمێ گوازرایه‌وه‌.

“زه‌هرا نه‌بی زاده‌” له‌ ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه‌ بانگهێشت و هاوڕێ له‌گه‌ڵ كوڕه‌ پێنج ساڵ ته‌مه‌نه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ورمێ گوازراوه‌ته‌وه‌. ناوبراو پێشتر و له‌ به‌رواری ٥ی به‌فرانباری ١٤٠١، به‌هۆی به‌شداری كردن له‌ شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كرابوو. شایانی باسه‌ كه‌ هۆكاری بانگكرانی ئه‌و شارومه‌نده‌ ڕوون نییه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراو و كوڕه‌كه‌ین.