ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری تۆربه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌لووچستان به ناوی “ته‌لال مووسازهی” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، “ته‌لال مووسازهی” به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی برایه‌كی به‌ندكراوی به ناوی “ماشوك مووسازهی” كه له ڕێكه‌وتی ٣٠ ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، سه‌ردانی چابه‌هاری كردبوو، به‌ڵام به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی كۆناره‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.