ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندان، چالاكێكی مه‌ده‌نی دیكه‌ی خه‌ڵكی ته‌ورێز به ناوی “ئاراز ئه‌مان” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه چه‌ندین ماتۆڕسه‌واری ڕژیم له شاری ته‌ورێز به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی باوكی “ئاراز ئه‌مان” و درگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌یان شكاندووه، كاتێك نه‌یانتوانیوه ناوبراو ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن، دوو كرێكاریان به ناوه‌كانی “وه‌حید حسێن نژاد” و “داوود هاشمی” له كاتی كاركردن له‌و ماڵه‌دا به بارمته گرتووه تاكوو ئاراز خۆی ڕاده‌ستیان بكات.