له ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی تاران به ناوی “شه‌قایق مورادی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له شاری تاران، هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی “شه‌قایق مورادی” و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك له كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه‌دا گرت. شایانی باسه كه “شه‌قایق” پێش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له ده‌فته‌ری په‌خشانی فه‌رهه‌نگی هونه‌ری بۆخارا كاری ده‌كرد.