ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری ڕه‌شت به ناوی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهینانی ڕێكخراوه‌ی كرێكاری، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕه‌شته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و چالاكه كرێكارییه له‌به‌رده‌ستدا نییه.