ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه و دانیشتووی تاران به ناوی “فوئاد فه‌تحی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش چه‌ند كاتژمێر بێخه‌به‌ری له “فوئاد فه‌تحی”، ناوبراو له په‌یوه‌ندییه‌كی كورتدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕایگه‌یاندووه كه له زیندانی ئێڤین دا به‌ندكراوه و بازپۆرسی لقی ٧ی دادسه‌رای ئێڤین ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی به ناوبراوی ڕاگه‌یاندووه.