به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ناسنامه‌ی چالاكێكی دیكه‌ی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه كه له كاتی گه‌ڕانه‌وه له ماڵی باوكی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” له شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٧ی گوڵان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه بریتیه له: “ئه‌مین حه‌سه‌ن ئابادی”.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌وی چوارشه‌ممه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری سنه هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی باوكی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی “ژینا” و چه‌ند چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نیان به‌ناوه‌كانی “كه‌ماڵ كه‌ریمی”، “هاجه‌ر سه‌عیدی”، “شادمان عه‌بدی”، “عه‌بدۆڵڵا خه‌یرئابادی”، “سیروان مه‌حموودی”، “ئێقباڵ پیشكاری”، “ئه‌مین حه‌سه‌ن ئابادی”، “خه‌بات مه‌حموودی” و “حه‌بیبۆڵڵا كه‌ریمی” كه‌له‌بچه و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. شایانی باسه كه “ئه‌مین حه‌سه‌ن ئابادی” له‌ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا به‌هۆی نه‌خۆشی سێ جار نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه و به‌رگه‌ی ئه‌شكه‌نجه و ئازای نێو زیندان ناگرێت.