له ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاكێكی سیاسی كورد له وڵاتی فه‌نلاند به ناوی “مه‌هناز عومه‌ری” پاش سه‌فه‌ركردنی بۆ توركیا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی زانیارییه‌كان، مه‌هناز عومه‌ری ساڵانێكه كه له وڵاتی فه‌نلاند ئه‌ژیت و له خانووی به‌ساڵاچووان دا كاری كردووه. ناوبراو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كوردانی دانیشتووی فنلاند بووه و له خۆپێشاندانه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی له ئورووپا به‌شداری كردووه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به هیچ ڕێكخراوێكی سیاسی نه‌بووه. مه‌هناز عومه‌ری به مه‌به‌ستی دیداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌ردانی توركیای كردووه و له‌وێ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراوه.